کانونی یه‌که‌م 07, 2024 19:21 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە باسی شەهید بوونی 44 هەزار و شەشسەد و شەست و چوار کەس و بریندار بوونی سەد و پێنج هەزار و نوسەد و حەفتاو شەش کەسی کرد لە سەەرتای دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە

لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە لە چوارسەدو بیست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ بڵاو بووەوە  هاتووە : ئەرتەشی تیرور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە  ئەنجام دانی چوار جەنایەت  لە کەرتی غەزە 52 فەلەستینی شەهید کرد و 142 کەسی دیکەشی بریندار کرد . لەو پەیاننامەیدا هاتووە   ئاماری شەهیدان و برینداران لە دەسپێکی  پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری  دووهەزار و بیست و سێوە  تا ئێستا  گەیشتووەتە  چلو چوار هەزار و شەشسەد و شەست و چوار  شەهید و سەد و پێنج هەزارو  نوسەت و حەفتاو شەش بریندار .  وەزارەتی   تەندروستی   فەلەستین لە کەرتی غەزە هەروەها  ڕایگەیاند  کە بە هۆی درێژەی پەلامارەکانەوە  تەرمی  ژومارێک  لە شەهیدان هەروا لە ژێر داروپەردوو دا ماونەتەوە و دامەزراوەکانی فریاگوزاری توانایی دۆزینەوە و گواستنەوەی ئەوانیان بۆ  ناوەندە  تەندروستیەکان نیە

سەرپەیڤ