کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:26 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٤ هەزار و ٧٥٨ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٧٥٨ کەس.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە تا ئێستا ٤٤ هەزار و حەوت سەد و پەنجا و هەشت کەس شەهید بوون. ژمارەی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەستپێکی شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتووەتە ١٠٦ هەزار و١٣٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژمی زایۆنی سێ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. هەروەها وەزارەتی تەندروستیی فەلەسین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی  ئەمڕۆی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهیدبوونی ٥٠ کەس و برینداربوونی ٨٤ کەسی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ