کانونی یه‌که‌م 12, 2024 19:14 Asia/Tehran
  • درێژەی جەنایەتی زایۆنیەکان لە باکووری غەزە

ڕژێمی زایۆنی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دەستی داوەتە سێ جەنایەتی بە کۆمەڵ لە کەرتی غەزە کە بە هۆیەوە 30 کەس شەهید و 99 کەسیش بریندار بوونە.

لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرناوچە جۆراوجۆؤەکانی کەرتی غەزە لە سەرلەبەیانی  ئەمڕوەوە تا ئێستا 40 فەلەستینی شەهید کراون کە سی کەسیان لە ناوەند و باشووری   ئەو کەرتە بوونە . کاربەدەستانی وەزارەتی   تەندروستی غەزە جەختیان کرد کە تەرمی زۆرێک لە شەهیدان لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە یان لەناو شەقامەکاندا کەوتوونەتە سەر یەک و  ماونەتەوە .و هێزەکانی بەرگری مەدەنی  و فریاگوزاران  توانایی   یارمەتی گەیاندن بە  بریندارانیان نیە  .

منیر ئەلبەرش  بەڕێوەبەری  گشتیی وەزارەتی تەندروستی  منیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، وێڕای ڕەخنە گرتن  لە  دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی  لە کەرتی غەزە   وتیشی  غەززە ڕووی ناشیرین و تاوانکاریی دوژمنی زایۆنیستی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کردووە.

حسام ئەبو سەفیە، بەرپرسی نەخۆشخانەی کەمال ئەدوان لە بەیت لاحیا، هەروەها ئاماژەی بە دۆخی نالەباری ئەم نەخۆشخانەیە لە  پەلامارە  بە ئەنقەست و بەردەوامەکانی  ڕژێمی زایۆنی دا و وتی: ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل تەنانەت شەوانەش نەخۆشخانەی کەمال ئەدوان بۆردومان دەکات. میدیایەکی عیبری زمانیش  بە دان نان بە تاوانە  دڕندەکاریەکانی  سوپای  تیرۆر  لە باکووری کەرتی غەززە، نووسیویەتی شەقامەکانی بەیت لاحیا لە باکووری کەرتی غەززە بوونەتە کۆمەڵێک داروپەردوو لەسەر  تەرمەکاندا  ئەوانەی تا ئێستا توانیویانە لە ژیاندا بمێننەوە  لە بەردەم  مەترسی  برسێتی و هەروەها  پەلاماری  بەردەوامی ئیسرائیلیە کاندان  وەزارەتی تەندروستی  کەرتی غەززە ڕاپۆرت دا  کە ژمارەی شەهیدانی  جەنایەتەکەی  ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم کەرتە  گەیشتووەتە  ٤٤ هەزار و ٨٣٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکان بۆ ١٠٦ هەزار کەس  ڕاگەیندراوە .

سەرپەیڤ