بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٩٧٦ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوونی ٥٥ کەس و برینداربوونی ١٧٠ کەسی بە دواوە بووە. هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش ئەوەی لەناکاو چوونە نێو خوێندنگەی خەلیل عەویزە لە باکووری کەرتی غەززە ، لانی کەم پازدە فەلەستینیان شەهید کرد. بە پێ ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە تاکوو ئێستا ٤٤ هەزار و ٩٧٦ کەس شەهید بوونە و ١٠٦ هەزار و ٧٥٩ کەسیش بریندار. ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومی فەلەستین لە کەرتی غەززەش ڕایگەیاندووە ژمارەی شەهیدانی پەیامنێر لە کەرتی غەززە لە دەستپێکی شەڕەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتوەتە ١٩٥ کەس. ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی شەهید عومەر قاسم ڕایگەیاندووە مۆڵگەی هێزی دوژمنی زایۆنییان لە حەوش و حەسارەی باڵاخانەیەک لە گەڕەکی ئەجەنینە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح لە باشووری کارتی غەززە بە گوللە هاوەن پێکاوە. لەلایەکی دیکەوە ئەبووعوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێکرانی دەست بە سەرکراوان بۆردومان دەکات. جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا بەردەوامە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرۆککۆماری میسر یەکێک لە ناوبژیوانانی نێوان خۆڕاگری غەززە و ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەززە لەگەڵ جەک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانیی ئەمریکا لە قاهیرە دیداری کرد.