زۆربوونی تووندوتیژی و کوشتاری منداڵان لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434015-زۆربوونی_تووندوتیژی_و_کوشتاری_منداڵان_لە_غەززە
وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و ئیمکاناتی درمان و پزیشکی بۆ منداڵانی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا و پاوەجێ بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵانی ئەم ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2024 16:32 Asia/Tehran
  • زۆربوونی تووندوتیژی و کوشتاری منداڵان لە غەززە

وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و ئیمکاناتی درمان و پزیشکی بۆ منداڵانی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا و پاوەجێ بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵانی ئەم ناوچەیە.

"جەیمز ئەلدەر" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ منداڵان لە کەرتی غەززە زیاترین زەبریان لێ دەکەوێ و بە دەگمەن شتێکیان بۆ خواردن دەست دەکەوێ. یونیسێف پێشتریش بە ئاماژە بەوەی کە منداڵانی بریندار لە تەقینەوە بێ وچانەکان بەڕێ دەکرێن بۆ نەخۆشخانە، لەکاتێکدا کە لەوێش سیستمی فریاگوزاری بە تەواوەتی پەکی کەوتووە، ڕایگەیاند؛ گیانی منداڵان نەک هەر لەبەر گوللە و مووشەکبارانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەڵکوو لەبەر ڕەوشی کارەساتباری خۆراک و خواردن و پزشکی و دەرمانیش بە تەواوەتی لە مەترسیدایە.