درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە
بە تێپەڕینی 439 ڕۆژ لە شەڕی غەزە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی پەلاماری توندی خۆی بۆ سەر ماڵەکانی دەڤەری نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری کەرتی غەزە دەسپێکردووە .
فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی 9 پەلاماریان کردە سەر دەڤەری نەخوشخانەی کەمال عەدوان لە باکوری کەرتی غەزە کە بە هویەوە ژومارێک شەهید و بریندار بوون و هەروەها ماڵێکیش لە ناوچەی سەحابە لە شاری غەزە بوردمان کرا . ڕژێمی زایونی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ کوشت و بڕی لە کەرتی ئەنجام داوە کە لە ئاکامیدا 38 فەلەستینی شەهید و 203 کەسی دیکەش بریندار بوون . داگیرکەران لە درێژەی جەنایەتەکانی خویان پەلاماریان کردەسەر ناوچەی ڕوجیب لە ڕوژهەڵاتی نابلوس هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕوژئاوا و ئوردووگای بەلاتە و ئەلقەدیم و ناوچەی عەبوین لە باکووری ڕاموڵڵا و شارمەندێکی فەلەستینییان لەو ناوچە دا بریندار کرد . سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تێکهەڵچوونێکی توندیان کرد لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە و لێواری ڕوژئاوا . بارینی باران و سەرمای توند ڕەنج و ئازاری ئاوارەکانی غەزەی زۆرتر کردووە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە نەبوونی سووتەمەنی کەل وپەلی گەرم کەرەوە و درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی دڕندەکار ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچە بەتایبەت ژنان و منداڵانی خستووەتە مەترسیەوە . لە هەمانحاڵدا وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی گرت لە بەرگرتنی ڕژێمی زایونی لە یارمەتی گەیاندن بە باکووری غەزە و جەختی کرد لەسەر پێویستی پاراستنی کەسانی سیڤیل لە باکووری غەزە و دابین کردنی پێداویستیە سەەرکیەکانیان .