شەهید بوونی چوار فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تڕوموبیلێک لە کەمپی تولکەرم لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، چوار کەس شەهیدو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیک جەختی کرد کە دۆخی بریندارانی ئەم پەلامارە نالەبارە .
شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە خۆفڕێکی ئیسرائیلی لە کەمپی تولکەرم ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینیی کردووەتە ئامانج، کە ئەمەش بووە هۆی ئاگرگرتن و تێک شکێندرانی بە تەواویی تڕوموبیلەکە . بە قسەی شایەتحاڵەکان ئەو ڕووداوە بووەتە ھۆی شەهیدبوونی چەند کەسێکی نێوئۆتۆمبێلەکە.
لە هەواڵێکی دیکەدا باس ئەوە کراوە کە، ئافرەتێکی بەساڵاچووی فەلەستینی بە هۆی تەقەی چەکدارانی سوپای تیرۆر لە کەمپی «بلاتە» لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا چۆمی ئەردەن شەهید بووە، ئا بەمجۆرە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا هاوکات لە گەڵ دەسدرێژیی داگیرکاران بۆ سەر کەرتی غەزە بۆ ٨٢٢ کەس بەرز بووەتەوەو ھەر لەم ماوەیەدا ٦ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونە.