کانونی یه‌که‌م 26, 2024 09:32 Asia/Tehran

وڵاتانی جیهان لە حاڵێکدا کە ئەم ڕۆژانە سەرقاڵی بەڕێوە بردنی جێژنی ساڵی نوێ زایینین کە پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر و جینوساید لە غەزە 446 ڕۆژە کە هەروا بەردەوامە.

 بوردمانی ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی چوارشەمە  9 شەهید و 15 برینداری  لێکەوتەوە . حیسام ئەبوو سەفیە بەڕێوەبەری  نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە غەزە جەختی کرد  کە ئەرتەشی تیرۆر  خەریکی کاول کردن و لەناو بردنی ئەو نەخوشخانەیەیە و بیست کەس لە بەشە جوراوجورەکانی نەخوشخانە بۆ وێنە 5 کەس لە ستافی دەرمان بریندار بوونە .

سەربازانی  زایۆنی هەروەها پەلاماریان کردە سەر  ئوردووگای  بەلاتە لە ڕوژهەڵاتی  نابلوس و ژومارێک لە لاوانیان قۆڵبەست کرد. ئەرتەشی ڕژێمی زایونی  لە پێناو  بنپێکردنی  ڕێککەتنامەی ئاگربڕ لە گەڵ لوبنان ئەمڕۆ پەلامارێکی ئاسمانی بۆ سەر  پارێزگای بوقاع لە ڕوژهەڵاتی  لوبنانی ئەنجام دا .

حیزبوڵڵای لوبنان تا ئێستا پێبەندی ئاگربڕ بووە بەڵام ڕژێمی زایونی  بەجاران ئاگربڕی بنپێکردووە . وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاندووە کە ئاماری شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا گەیشتووەتە 45 هەزار و 361 کەس و هەژماری  بریندارانیش گەیشتووەتە 107 هەزار و 803 کەس . لە هەمانحاڵدا زەبرگەلێکی کوشەندەی خەباتکارانی خوڕاگری فەلەستین  لە سەربازانی  ڕژێمی زایونی  لە غەزە درێژەی هەیە و هێزەکانی گوردانەکانی قودس بە گوڵە هاوەن  داگرکەرانیان کردە ئامانج .

خەباتکارانی  سەرایا ئەلقودسیش لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە بنکەی فەرماندەرایەتی  و کونتڕوڵی  هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلیان لە ڕوژئاوای  میحوەری  نتساریم  بە مووشەکی کورت هاوێژی 107 کردە ئامانج . مێدیاکانی ڕژێمی زایونی  باسیان کرد لە هەڵاتنی سەربازانی  ئەو ڕژێمە لە گوڕەپانی  شەڕ . لە حاڵێکدا کە  بنیامین نتانیاهو  ئیرادەی خۆی بۆ لەناو بردنی حەماس ڕادەگەینێ  بەڵام   زانیاریە مەیدانیەکان جەخت دەکەن کە ئەرتەشی  زایونی   لاوازتر بووە .

 

سەرپەیڤ