زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ شەهید و ژماری بریندارانیش گەیشتە ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی غەزرە ڕایگەیاندووە؛ ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ شەهید و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەس. بە پێی اپۆرتی ئەم وەزارەتخانەیە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٣ جەنایەتی کۆمەڵکوژی لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە ٣٧ کەس شەهید بوون و ٩٨ کەسیش بریندار. بە پێی قسەی کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە.