کانونی یه‌که‌م 29, 2024 19:30 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی ٣ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند پەلامەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرکەرتی غەزە شەهیدبوونی ٣٠ کەس و برینداربوونی ٩٩ کەسی بەدواوە بووە. میدیاکانی فەلەسین هەروەها باسی شەهیدبوونی پەیامنەرێکی ژن لە ئوردووگای جنین دەکەن لە باکووری کەرتی ڕۆژوا. جێگری وەزیری تەندروستیی فەلەستین لە غەززەش ڕایگەیاند؛ پاش ئەوەی نەخۆشخانەی کەمال عدوان بە تەواوەتی پەکی کەوت نەخۆشخانەی ئەلمعمەدانی بۆتە ناوەندی دەرمانی گرینگ لە شاری غەززە و باکووری کەرتی غەززە. ناوبراو وتیشی: ژمارەی تەختەکانی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی ٢٠٠% زیادی کردووە. هەروەها حەماس بوردمانکرانی نەخۆشخانەکانی غەززە لە لایەن سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیەوەی بە جەنایەتی جەنگی ڕاگەیاند. حەماس لە بەیاننامەکەیدا خوازیاری هاتنە مەیدانی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی و هەروەها بە ڕێکرانی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی غەززە و پاراستنی نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە بوو. حەماس ڕاشیگەیاند؛ بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە جەنایەتە بێ وێنە و بێ بڕانەوەکانی پازدە مانگی ڕابردوو و ژینۆساید و کاولکاری پلانبۆداڕێژراوی دژ بە ناوەندە مەدەنییەکان و لەسەرویانەوە نەخۆشخانەکان شەرمەزار دەکەین. فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەی ئەلوەفا"ی شاری غەزەیان بۆردومان کرد کە حەوت کەس لە شاروومەندانی فەلەستینی لەو پەلامارەدا شەهید و بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە؛ بە هۆی هەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە تا ئەم کات و ساتە ٤٥ هەزار و ٥١٤ کەس شەهید بوونە و ١٠٨هەزار و ١٨٩ کەسیش بریندار.

سەرپەیڤ