کانونی یه‌که‌م 30, 2024 16:50 Asia/Tehran
  • زەبری قورسی خۆراگری لە داگیرکەرانی غەززە

سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین رایگەیاند کە لە غەززەدا زەبرێکی قورسیان لە داگیرکەران داوە.

لە بەیاننامەی گوردانەکانی قودسدا هاتووە: خەباتکارانمان بە گوللەهاوەن هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی و کەرەستە جەنگییەکانیان لە ئۆردوگای جەبالیا پێکاوە و دەستیشیان گرتووە بە سەر درۆنێکی سیخوڕیی داگیرکەران لە کاتێکدا کە خەریکی ئەنجام دانی فەرمانبەرێتیی سیخوریی بوو لە شاری غەززە.

هێزەکانی شەهید عومەر قاسمیش ڕایانگەیاندووە کە بە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر مۆڵگەی هێزی داگیرکەر و کۆگاکانی کەرەستەی جەنگییەکانیان لە دەروازەی چوونەناوەوەی سەڵاحەدین لە باشووری شاری ڕەفەح.

گوردانەکانی شەهید ئەبووعەلی مستەفایش ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر بنکەی فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵی دوژمنی زایۆنی لە میحوەری "نتساریم"دا.

هاوکات ژێدەرە ئیسراییلییەکانیش رایانگەیاندووە؛ چەن ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمە کە بە دەستی خەباتکارانی خۆڕاگریی لە غەززە بریندار ببوون، بە کۆپتەری جەنگی گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە نزیکی تلاڤیڤ.

سەرپەیڤ