کانونی یه‌که‌م 31, 2024 18:31 Asia/Tehran

ساڵی ٢٠٢٤ دڕندانەترین و خوێناویترین ساڵ بوو بۆ خەڵکی فەلەستین، لەبەر ئەوەی کە کەرتی غەززە شەڕێکی بێوێنەی ژینۆسایدی زایۆنی- ئەمریکایی بە خۆوە بینی کە هەموو ژیانی ئەو خەڵکە مەزڵوومەی تیابرد.

لە کاتێکدا کە جیهان دەچێتە پێشوازی ساڵی تازەی زایینیەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی کەرتی غەززە و ڕەوشە مرۆییەکەی ڕووی نەداوە. ئەوەی لە کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕووی داوە ئەوەندە هەژێنەرە کە هەر لە باسکردن نایە. لەبەر ئەوەی کە غەززە نزیکەی ١٠%ی حەشیمەتی خۆی لە دەست داوە، ڕژێمی زایۆنی نزیکەی دە هەزار قەتڵوعامی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە زیاتر لە ٥٥ هەزار شەهید و بێسەر و شوێن ی لێکەوتۆتەوە. کۆمیسەری گشتی ئانڕوا باسی شەهیدبوونی ٢٥٨ فەرمانبەر و ستافی ئەم ناوەندەی کردووە لە دەستپێکی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری دوو هەزار و بیست و سێوە.

شەڕ لە کەرتی غەززە حەشیمەتێکی ٢.٣ ملیۆن کەسی ئەم ناوچەی ئاوارە کرد، قەیرانیی بەدخۆراکی و نائەمنیی خۆراکی گەیاندە ئەوپەڕی خۆی و دەسڕاگەیشتنی شارومەندانی بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە تیا برد. بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا دەیان هەزار ماڵی خەڵکی مەدەنی بە تەواوەتی کاول بوونە و بۆ نیشتەجێبوون نابن. تیا بردنی مزگەوتەکان کڵیسەکان، ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمان، نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکان لە جەنانیەکانی دیکەی ڕژێمی زایۆنی بووە.  بەڵام لەم نێوانەدا منداڵان زیاتر لە هەمووان زەبریان لێ کەوتووە، هەر ئەمڕۆ میدیا فەلەستینییەکان باسی شەهیدبوونی شەش منداڵ لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوویان کردووە لەبەر سەرما و سۆڵەی زستان. لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئێستا ١٨ هەزار منداڵ لەم ناوچەیە شەهید بوونە و زیاتر لە پەنجا هەزار منداڵیش تووشی بەدخوراکی بوون.

سەرپەیڤ