غەزە لە ساڵی نوێی زایینی لە ژێر بۆردماندا
ئەرتەشی تیرۆر لە یەکەمین ساتەکانی ساڵی نوێی زایینی لە زەوی و ئاسمانەوە هەموو ناوچەکانی غەزەی کردووەتە ئامانج .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ٤٥٣هەمین ڕۆژی شەڕی جینۆساید لە غەززە و لە یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی نوێدا ڕایگەیاند کە کەمپی جەبەلیا والبریج لە ناوەند و باکووری ئەم ناوچەیە کەوتۆتە بەر تەقەی قورس و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان کەس لەو ناوچەیە دا لە پەلاماری فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر جبالیا دوازدە کەس کە زوربەیان منداڵن شەهید بوونە . بەم جورە ژوماری شەهیدانی شەڕی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری ساڵی ڕابردووەوەهەتا ئێستا بۆ 45 هەزار و 553 کەس و هەروەها ژمارەی بریندارەکان بۆ ١٠٨ هەزار و ٣٧٩ کەس زیادی کردووە لە حاڵێکدا کە ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هەزار و ٩١ کۆرپەی فەلەستینی لە غەززە شەهید کردووە و لەو ژمارەیەش ٢٣٨ کۆرپە لە کاتی شەڕدا لەدایک بوون و شەهید بوونە بەڵام ئەو ڕژێمە سەرەڕای ئەم هەموو جەنایەتگەلە نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی واتە ڕزگار کردنی گیراوە زایونیەکان و لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس بە جورێ کە گوردانەکانی قەسام لە وەڵام بە بەردەوامی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی موشەکی بۆ سەر شاروچکەی زایۆنیست نشینی نەتیفۆت لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاندووە، جگە لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمریکا وەک گرنگترین لایەنگری ئەوان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زۆرترین یارمەتی سەربازیی پێشکەش بەو ڕژێمە کردووە و پێداویستییە دارایی و جەنگییەکانیان دابین کردووە . میدیا ڕۆژئاواییەکان دەڵێن لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، ئەمریکا زیاتر لە ٢٢ ملیار دۆلاری وەک چەک و یارمەتی دارایی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی خەرج کردووە .