کانونی دوھەم 03, 2025 14:45 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی غەزە لە 445 مین ڕۆژ لە شەڕی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی 5 کوشتاری نوێی لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە کە بە هۆیەوە 28 کەس شەهید و 59 کەسیش بریندار بوون

 لە پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندی غەزە زیاتر لە 18 کەس بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ شەهید بوون . هێزە داگیرکەرەکان ژومارێک لە ماڵی شاروومەندانی فەلەستینی لە نزیکیی ناوچەی  ئەلسەفتاوی لە باکووری شاری غەزەیان تەقاندەوە کە لە ئاکامیدا دوو منداڵ شەهید بوون و یازدە کەسی دیکەش بریندار بوون .  عومەر ئەلدیراوی   پەیامنێری   فەلەستینی یش لە بوردمانی ماڵێک لە شاری  زەوایەدە  لە غەزە شەهید بوو . میدیاکانی فەلەستینی یش  باسیان کرد لە شەهادەتی 9 کەس و بریندار بوونی   ژومارێک لە بوردمانی  ماڵێک لە ئوردووگای مەغازی .

بەم جورە ژوماری  شەهیدانی فەلەستینی لە 7 ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا گەیشتووەتە 45581 کەس و 108 هەزار و 438 کەسیش  بریندار بوونە  لە لایەکی   دیکەوە  فلیپ لازارینی  سەرۆکی ئانڕوا وتویەتی   ڕژیمی زایونی لە دەسپێکی  پەلامار بۆ سەر غەزە  تا ئێستا زیاتر لە 650 جار شوێنەکانی سەر بە  ئەو دامەزراوەیە کەوتوونەتە بەر پەلامار کە لانیکەم  745 کەس لەو پەلامارانەدا   شەهید  بوونە و  زیاتر لە  2 هەزار و 200 کەسیش بریندار بوونە  لازارینی وتیشی کە لەو ماوەیەدا  دوو لە سێی  بیناکانی ئانڕوا  لە غەزە کاول بوونە و ئێستاکە  لانیکەم 20  فەرمانبەری فریاگوزاری  ئەو دامەزراوەیە لە لایەن   زایونیەکانەوە  قوڵبەست کراون .

هاوکات لە گەڵ پەلامارە موشەکیەکانی   ئەمڕو بۆ سەر  شاروچکەکانی  دەڤەری غەزە هێزەکانی خوڕاگری  فەلەستین هەروا درێژە ئەدەن بە زەبر وەشاندنیان دژی  داگیرکەران  . هێزەکانی شەهید عومەر قاسمیش جەختیان کرد  شوێنی کۆبوونەوەی  چەکدارانی زایونی  لە بنکەی  فەرمانگەی مەدەنی لە ڕوژهەڵاتی   ئوردووگای جبالیا لە باکووری  کەرتی غەزەیان بە گولەهاوەن کوتاوە .

سەرپەیڤ