شەهادەتی 59 فەلەستینی دیکە لە غەزە - هەژماری شەهیدانی غەزە گەیشتە 45 هەزار و 717 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی شەهید بوونی 59 فەلەەستینی دیکەی کرد لە بوردمانی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی و ڕایگەیاند هەژماری شەهیدانی غەزە گەیشتوەتە 45 هەزار و 717 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایونی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی 4 کوشتاری لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە کە لە ئاکامیدای 59 کەس شەهید و 273 کەسیش بریندار بوونە . بە جورە هەژماری شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا و هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ئوپراسیونی باهوزی ئەقسا تا ئێستا گەیشتوەتە 45 هەزار و 717 کەس و هەژماری بریندارانیش گەیشتووەتە 108 هەزار و 856 کەس. جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەزە لە حاڵێکدایە درێژەی هەیە کە سەرمای توند و نەبوونی مادەی خوراکی و کەرەستەی گەرمکەرەوە و بارانی توند و بە خوڕ دوخێکی مەرگهێنەری بۆ ئاوراەکانی غەزە کە خێوەتەکانیان کەوەتە ژێر ئاو بە دی هێناوە