وشدار لەحاند قەدەغەکرانی چالاکیی ئانڕوا لە کەرتی غەززە
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا وشداری دا کە کاتی جێبەجێکرانی بڕیارەکەی ئیسراییل سەبارەت بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئاژانس بەمزووانە دەگات.
ژوولییەت تووما وتەبێژی ئانڕوا بە ئاماژە بەوەی کە لەوێنەی بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە قەدەغەی چالاکییەکانی ئەم ئاژانسە، لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕووی نەداوە، وتیشی: ئەم قەدەغەکرانە، توانا و دەسەڵاتی ئانڕوا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە بەملوێنان ئاوارە و پەنابەری فەلەستینی لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن و بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات تیا دەبات. دواڕۆژانی ژانڤییە بە شێوەی فەرمی چالاییەکانی ئانڕوا لە ناوچە فەلەستینییەکاندا کۆتایی پێ دەهێندرێ و ئەوە لە کاتێکدایە کە فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە لە نالەبارترین باروودۆخدان. ناوەندە دەرمانییەکان و نەخۆشخانەکان لە غەززە لە لایەن ئیسراییلەوە بۆردومان کراون و داخراون، گەیاندنی یارمەتیی خۆراکی و دەرمانی بە فەلەستینییەکان ڕاگیردراوە و بە دەستپێبوونی شەپۆلی سەرما و سۆڵە، باروودۆخ لە کەرتی غەززە تەواو کارەساتبار و دڵتەزێن ڕاپۆرت دەکرێ.