کانونی دوھەم 06, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا/ لانیکەم ٣ زایۆنی کوژران

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا و کوژرانی لانیکەم ٣ زایۆنی دەکەن.

ژێدرە زایۆینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە کەسێک لەنێو ئۆتۆمبیلێکەوە لە نزیکی گوندی ئەلفەندۆق لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوا تەقەی کردووە لە پاسێکی هەڵگری زایۆنییەکان.

کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایۆنیش ڕایگەیاندووە لەم هەڵمەتەدا تا ئێستا سێ زایۆنی کوژراون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی سێ کەسیان ناجێگیرە. بە وتەی ژێدەرە هەواڵییەکان ئەنجامدەری ئەم هەڵمەتە خێرا سواری ئوتومبیلەکەی بووە و شوێنەکەی بەجێهێشتووە. دەگوترێ کە چەند کەس لەنێو ئەو ئۆتۆمبیلەدابوون و بەرەو نابلۆس ڕۆیشتوون.

سەرپەیڤ