پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەسین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی ٣ جەنابەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ٤٥٩ـهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ڕژێمی داگیرکەر لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینەکان ئەنجام دا کە بە هۆی ئەو جەنەیەتانەوە ٣١ کەس شەهید بوون و ٥٧ برینداریش گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ئێمە سەر لە نوێ وشدار دەدەین بەرامبەر بە ڕوودانی کارەساتێکی ڕاستینە کە نەخۆشخانەکان، بنکەکانی ئۆکسیژن، یەخەچاڵ و سەلاجەکانی تایبەت بە پاراستنی دەرمان و هەروەها باخچەی ساوایانی کەرتی غەززەش دەگرێتەوە.
ناوەندی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئوچا) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ منداڵان لە خێوەتەکانی ئاوارە فەلەسینەکاندا بە هۆی پەلامارە بێ بڕانەوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی و هەروەها داسەپێندرانی گەمارۆ بە سەر ئەم ناوچەیە لەبەر سەرما و سۆڵە خەریکە گیانیان لە دەست دەدەن.
سێ ئۆتۆمبێلی ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەڵگرێ ٨ فەرمانبەر بوو، ڕۆژی دووشەممە لە ڕووداوێکی نامرۆییانەدا لە لایەن هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی کەوتنە بەر دەستڕێژیی ١٦ گوللە کە فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا ئەم پەلامارەی بە کارەساتێکی تۆقێنەر وەسف کرد.
هەروەها گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەسین لە وەڵام بە جەنایەکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دژ بە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای داگیرکەریان تیا برد.
خەباتکارانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)ـیش لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەزایونیدا لە بەیت حانوون لە باکووری کەرتی غەززە دوو ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمەیان کوشت و دوو سەربازی دیکەشیان بریندار کرد.
بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی دوو هەزار و بیست و سێ وە تا ئێستا ٤٥ هەزار و ٨٨٥ کەس شەهید بوونە و ١٠٩ هەزار و ١٩٦ کەسیش بریندار.