داگیرکاری لە ناوچە تەنیا بە خۆڕاگری کۆتایی دێت
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگری بە ویست و ورەیەکی بەرزەوە بەردەوام دەبێ لە ڕێگا و ڕێبازی خۆیدا، وتیشی داگیرکاری لە ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای خۆڕاگرییەوە دەتوانرێ کۆتایی پێ بهێنرێت.
ئوسامە حەمدان وتی: ڕژێمی زایۆنی گەلی فەلەسین لە هەموو شتێک بێوەری دەکات و بە ئەنقەست دەست دەداتە کوشت و کوشتار و کاولکاری، بەڵام پەیامی خۆڕاگری ئەوەیە کە بە ویست و ورەیەکی بەرز بەردەوام دەبێ لە ڕێگا و ڕێبازی خۆی و سەربارەی ئەو هەموو شەهیدەی پێشکەشمان کردووە هیچ شتێک ویست و ورەی خەباتکارانمان دانابەزێنێ.
خۆڕاگری بنەما و بنچینەکانی ڕژێمی زایۆنی هەژاندووە و ئەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە گەلێک بەسوودە. حەمدان پێی داگرت: هەڵوێستی ڕوون و شەففافی ئێمە لە دانوستانەکانی دامەزرانی ئاگربڕ، پاشەکشەی هێزەکانی داگیرکەر، مامەڵەی دیلبەدیل و ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەبێ هیچ چەشنە شەرت ومەرجێک لە لایەن ئیسرائیلەوەیە و ئێمە لەگەڵ مەسەلەی دیلەکانمان لە زیندانەکانی ڕژێمی داگیرکەر وەکوو مەسەلەیەکی جیاواز دەجوڵێێنەوە، بەبێ قسەکردن سەبارەت بە گرووپ یان شتەکانی دیکە.