درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە
سەرچاوە فەلەستینیەکان لە ٤٦٠مین ڕۆژی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە، باسیان لە درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و شەهیدبوونی ژومارێکی دیکەیان لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا.
سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا ٥١ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە شەهید بوون و 78کەسیش بریندار بوونە . لە هەمان کاتدا سەرچاوە فەلەستینییەکان هەواڵی شەهیدبوونی شام فەرهات کچێکی فەلەستینیان دا کە لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر خێوەتی بنەماڵەکەی لە مەواسی خان یونس لە باشووری غەززە بە سەختی بریندار ببوو، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی. لە پەلاماری بە خۆفڕی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەی تامونی لە باکووری لێواری ڕوژئاوا سێ فەلەستینی شەهید بوون سەرچاوە فەلەستینییەکان لە نەخۆشخانەی ناسر ڕایانگەیاند کە بە هۆی کەمیی سووتەمەنی خزمەتگوزاری خۆی جگە لە بەشەکانی چاودێری تایبەت و ژووری نەشتەرگەری ڕاگرتووە بەرپرسانی ئەم نەخۆشخانەیە هۆشدارییان دا کە بەردەوام بوونی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی بە دی هاتنی کارەساتێکی مرۆیی سامناک و مردنی نەخوشەکان .
لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ شەڕی غەززە پێی ناوەتە ٤٦٠هەمین ڕۆژی خۆیەوە، ئێوارەی دوێنێ حکومەتی قەتەر ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی جینۆساید لە دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، هێشتا بەردەوامە، بەڵام ناتوانرێت کاتێکی کۆتایی بۆ دیاریی بکرێت، ئەرتەشی تیروریش لە ئێوارەی دوێنێیوە ٦ جار ئاگربەس لەگەڵ لوبنانی پێشێل کردووە و بە جورە ژوماری پێشێل کردنی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی دەگاتە ٤٠١ حاڵەت. ڕژیمی زایونی درێژە ئەدات بە پێشیلکردنی ئاگربڕ کە تا ئێستا 32 شەهید و ٣٩ برینداری بەجێهێشتووە، کاناڵی عێبری زمانی " کان "یش ڕایگەیاندووە کە دوای تێپەڕینی ساڵێک و سێ مانگ لە پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە و دڕندەکاری زۆر ، تیپی 401 لە کەرتی غەزە چووەتە دەر .