462 هەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقسا -سەرسوڕمانی داگیرکەران لە تاکتیکی گوردانەکانی قەسام
بە تێپەڕینی 462 ڕۆژ لە شەڕی غەزە ئەرتەشی تیرۆر لە سەر شارۆچکەی بەیت حانون چڕ بوونەوە کە ئەم ڕۆژانە بووەتە گۆڕستانی زایونیەکان
لە دووهەفتەی ئەم دواییەدا هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر بەیت حانون لە باکووری غەزە کە بووەتە گۆڕستانی زایۆنیەکان و کومەڵگا زایونیەکان سەبارەت بە تاکتیکی نوێ خەباتکارانی قەسام قسە دەکەن . لەماوەی دوو هەفتەی ئەم دواییەدا دە سەربازی داگیرکەر لە بەیت حانون کوژران و چەن تانکیشیان تێک شکێندراوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە 96 ڕوژ لە دەسپێکی پەلاماری بەربڵاو و گەماروی توندی باکووری غەزە تێپەڕ دەبێت لەم ماوەیدا خەباتکارانی حەماس نەتەنیا بەچوکدا نەهاتوون بەڵکوو تاکتیکگەلی نوێیان خستووەتە ڕوو . لە لایەکی دیکەوە ڕژێمی ئیسرائیل چەندین خانووی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی سەفتاوی لە باکووری شاری غەززە ی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی پەلامارێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی ئەلرافیعی لە ناوچەی جەبالیە ئەلبەلەد لە باکووری کەرتی غەززە، چوار کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. لە پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ کەس شەهید بوون. لە هەمان کاتدا، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گوردانەکانی شەهید عیزددین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە زۆرینەی زیندانیانی زایۆنیستی جێگیر لە باکووری کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامی دەستدرێژی ڕژێمی داگیرکەر بێسەروشوێنن. فەرماندەیەکی باڵای گوردانەکانی ئەلقەسام بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: زۆربەی گیراوانی دوژمن لەژێر پاراستنی گوردانەکانی قەسام لە باکوری غەززە ئێستا بەهۆی دەستدرێژی ڕژێمی ئیسرائیلەوە بێسەروشوێنن ناوبراو وتی: چەندین جارسەبارەت بە ئەنجامی پەلامارگەلی دەسدرێژکارانە هۆشداریمان داوە ”. نەتانیاهۆ و سوپاکەی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە بە شێوازی خۆیان لەم دۆسیەیە هەڵبێن.