حەماس : توپ لە ناو زەوینی ئیسرائیلە
دوابەدوای پەیامی ئەرێنی حەماس سەبارەت بە ئاگربەست بۆ تەلئەبیب، وتەبێژی ئەو بزووتنەوە جەختی لەوە کردەوە کە تۆپەکە ئێستا لە ناو زەوینی ڕژێمی زایۆنیستی دایە.
جیهاد تەها وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەنجامی ئەوەی کە نێوەندگران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و گۆڕینەوەی گیراوەکان پێی گەیشتوون ئێستا لە ناو زەوینی ڕژێمی داگیرکەرە و هەمووان چاوەڕێی وەڵامەکەین. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە: حەماس هەمیشە لەسەر ئەو پرسانەی کە سیاسەتی جینۆساید دژی نەتەوەکەمان دەوەستێنی و دەبێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە دەستدرێژی لە هەموو ڕەهەندەکاندا دینی بە بەرپرسیارێتی بەرزەوە کار دەکات . جیهاد تەها هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەدوای ڕێککەوتنێکدا دەگەڕێین کە داواکانی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانیان لە خاکەکەیاندا بەدیبهێنێت. ئوسامە حەمدان، یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای بزووتنەوەی حەماس دووپاتیکردەوە کە بەرخۆدان پلانی داگیرکەرانی بۆ نەهێشتنی پرسی فەلەستین پووچەڵ کردووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە: تاکە ڕێگای چارەسەر، کۆتایی هاتنی بە تەواوەتی داگیرکارییە .