کانونی دوھەم 15, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی لە غەزە/ پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە دەر کردنی بەیاننامەیک باسی شەهید بوونی 62 کەسی دیکە و بریندار بوونی 253 کەسی دیکەی کرد بە هۆی پەلامارە بێ وچانەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە .

 هاوکات لە گەڵ 467مین ڕۆژی شەڕی غەزە فڕوکە شەڕ کەرەکانی   ڕژێمی زایونی  پەلامارگەلێگی توندیان بۆ سەر بڕێک لە ناوچەکانی کەرتی غەزە  ئەنجام داوە  . ئەو پەلامارانە 62 شەهید و 253  برینداری دیکەی لێکەوتەوە  کە بەو پێیە  هەژماری   شەهیدانی غەزە  گەیشتووەتە 46 هەزار و 707 کەس و  بریندارانیش بۆ 110 هەزار و 265 کەس  بەرز بووەتەوە .

غەزە لەو ماوەیدا بە هۆی دەست نەگەیشتنیان بو  مادەی خوراکی و ئاوی خاوێن نیشانەی  بەد خوراکی و بێ ئاوی لەسەر منداڵان و تەنانەت  گەورە ساڵان بە ڕاشکاوی  دیارە . ڕێکخراوی بەرگری شارستانی فەلەستین، هاوشێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، ڕایگەیاندووە کە هیچ ماڵێک لە کەرتی غەززەدا نییە کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی تێدابێت، هەروەها تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی و ئاسایشی خۆراک و نەگەیشتن بە سادەترین و سەرەتاییترین  پێداویستیەکانی  ژیان بەڵگەی ئەم بارودۆخانەن .

بزوتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوە بە شەهادەتی  6 فەلەستینی کە چواریان  لە خەباتگێڕانی  قەسام بوون  وتویەتی  خوێنی شەهیدانی  جنین لەناو ناچێت  بەڵکوو دەبێتە   بڵێسەیەک  کە  داگیرکەران دەسوتێنێت . مێدیاکانی زایونیستی یش باسی  بریندار بوونی  دانیل هکوهین  سەربازی  ئەو ڕژێمە یان کرد هەروەها هێزەکانی  شەهید  عومەر قاسم یش   شوێنی کۆبووونەوەی هێزەکانی داگیرکەری لە ڕۆژئاوای دەروازەی ڕەفەح بە گوللە هاوەنەکان کردە ئامانج.

سەرپەیڤ