ئاگربڕی غەززە؛ لە پێشوازیی جیهانی تا شادیی ناوچەیی
ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پاش پازدە مانگ جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین کە بە داکۆکی ئەمریکا ئەنجام دەبوو ، بەرەو ڕووی پێشوازیی کۆمەڵگای جیهانی بوویەوە و شەپۆلێکی شادی و خۆشحاڵی هەم لە غەززە و هەم لە وڵاتانی ناوچەکە هەستاندەوە.
ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پاش پازدە مانگ جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین بەرەوڕووی پێشوازیی کۆمەڵگەی جیهانی بوویەوە و شەپۆلێکی شادی و خۆشحاڵی هەم لە غەززە و هەم لە وڵاتانی ناوچەکە لەوان خەڵکی ئێران، عێراق، یەمەن، لوبنان و سووریا بەدواوە بوو. داکۆکی چەکەمەنی، هەواڵگری، دراوی، سیاسی و میدیایی لە ڕژێمی زایۆنی لە لایەن ئەمریکا و ژمارەیەک هاوپەیمانی ئەورووپاییەوە بووە هۆی ناکامیی ڕێکخراوە و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەرکی بنەڕەتییان پاراستنی ئاشتی و پاوەجێی لە جیهانە، تەنانەت دەرکردنی بڕیار لە لایەن دیوانی نێودەوڵەتی دادەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی جەنایەتی ژینۆسایدی ئیسراییل دژ بە خەڵکی غەززە و هەڵبەت وەبن پێوشوێن گری یاسایی خستنی نەتانیاهۆ و گالانت بە پێی بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتیی سزا و گوشارە مافەوانی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەو دوو کەسەش نەیتوانی ماشێنی قەتڵوعامی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێ.
ڕژێمی زایۆنی لە زیاتر لە پازدە مانگی ڕابردوودا نەچووە ژێر باری هیچ چەشنە ئاگربڕێکەوە و ڕەنگە هۆکاری ئەوەش بگەڕێتەوە بۆ شکسهێنانی لە ئامانجە ڕاگێنراوەکانی بەڵام لە ڕۆژانی ئەمدوایەدا گوشارێکی یەکجار زۆر خرایە سەر نەتەنیاهۆ بۆ قەبووڵکردنی ئاگربڕ و لە لایکی دیکەوە خەرج و بەرجەکانی ئەم شەڕە بۆ ڕژێمی زایۆنی گەلێک قورس بوو. لە ئاکامدا سەرباری نەیارەتیی توندڕەوەکانی کابینەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژمی زایۆنی بۆ خۆ دەربازکردن لە شکستی زیاتر ملکەچی ئەم ئاگربڕە بوو.
گرنگترین ئامانجگەلێک ڕژێمی زایونی بە قەبوڵکردنی ئەم ئاگربڕانەی نەیتوانی بیانهێنێتە دی شکستپێهێنانی بە تەواوەتیی حەماس، ئازادکردنی هەموو گیراوانی زایۆنی و گەڕاندنەوەی شارۆچکەنشینە ئاوارەکان بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراو بوو و ڕێک هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش دەتوانین ئاگربڕی غەززە بە شکستێکی سەر لە نوێی ڕژێمی زایۆنی لە بواری هەواڵگری و هەروەها جەنگی بزانین پاش ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەم لاوە.