وشداریی گوردانەکانی قودس بە زایۆنیستەکان هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاگربەست
وتەبێژی لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە سەروبەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هۆشداریی بە زایۆنیستەکان دا کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی پەلامارەکان ژیانی گیراوەکانیان لە مەترسیدایە.
ئەبو حەمزە، وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی قودس، لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی خۆیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "پێویستە بنەماڵەی گیراوانی دوژمن داوا لە ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەر بکەن کە بۆردومانەکەی کۆتا خولەک کە دەبێتە هۆی کوژرانی منداڵەکانیان ڕابگرێت . چونکە خۆڕاگری خەریکی ئامادەکاری مەیدانییە بۆ ئازادکردنیان .
ئەبو حەمزە هۆشداری دا: توند بوونەوەی بۆردومان لە لایەن زایۆنی بەرەو دوو لا دەمانبات: یەکەم: بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی منداڵەکانیان لە تابووتدا وەردەگرن و دووەم: دەتوانن لە ماڵەکانیاندا پێشوازییان لێ بکەن.ناوبراو جەختی کرد بژاردەی کاتژمێرەکانی کۆتایی تەنیا لە دەستی ئەرتەشی ڕژێمی زایونیە .