کانونی دوھەم 18, 2025 18:42 Asia/Tehran
  • 470 هەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقسا / شەهادەتی 88 فەلەستینی لە ڕۆژێکدا

ئەمڕۆ شەڕی غەززە پێی ناوەتە 470هەمین ڕۆژی خۆیەوە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی ئاگربەست، بەڵام ڕژێمی زایونی هەروا بەردەوامە لە کردنە ئامانجی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەری  ڕژێمی زایونی لە بیست و چوار کاتژمێری  ڕابردوودا چوار پەلاماری  لە کەرتی غەزە ئەنجامداوە  کە  لە ئەنجامدا 88 کەس گیانیان لەدەستداوە و 189 کەسیش برینداربوون . ڕژێمی زایونی  بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە،  ماڵێکی لە خان یونس کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دایکێک و چوار منداڵەکەی شەهیدکران  . وتەبێژی یونیسێف  لە غەزە سەبارەت بە هاتنی  یارمەتیەکان   بە و ناوچەیە ڕاگەیاند: ئەو ه یارمەتیانە  ئێستا لەبەردەستدایە  بو  دابینکردنی پێداویستییە سەرەکیەکانی  خەڵکی غەززە  زۆر کەمە هەروەها زۆرێک لە کەرەستەی خۆراکی لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالم ماوەکەی  بەسەرچووە.

سەرپەیڤ