کانونی دوھەم 19, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و سەرباری ڕاگەیەندرانی فەرمیی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە غەززە، میدیاکان باسی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆروجۆرەکانی ئەم کەرتەیان کرد.

هاو کات لەگەڵ جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامێک باسی  باسی زێدەبوونی نۆزدە شەهید و سی و حەوت برینداری دیکە بە ژمارەی قوربانییانی پەلامارە بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی کرد. دانیەل هاگاری وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کردووە ڕێککەوتنی ئاگربڕهەتا کاتێک بزووتنەوەی حەماس پێبەند نەبێ بە بەڵێنەکانی و لیستی ئەو دەست بەسەرکراوانەی کە بڕیارە ئازار بکرێن نەخاتە بەر دەست جێ بە جێ ناکرێ.

حەماسیش بە نەچوونە ژێر باری بڕ و بیانوەکانی ڕژێمی زایۆنی وتوویەتی کە ئێمە پێداگرین لەسەر پێبەندی خۆمان بە بڕگەکانی ڕێکەوتن نامەکە و ڕادەستنەکردنی لیستی ناوی دەست بە سەرکراوان لەبەر هەندێک کێشەی تەکنیکی و مەیدانی بووە. ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی نەخرانە بەردەستی ناوی سێ دەستبەسەرکراو لە سەر لە بەیانییەوە پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی غەززە ئەنجام داوە. ئەوە لە کاتێکدایکە لە چوارچێوی ڕێککەوتننامەی دیل بە دیلدا ئەبووعوبەیدە وتوویەتی: بڕیارە ئەم سێ دەس بە سەرکراوە ئازاد بکرێن. لە لایەکی دیکەوە وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی لەسەر تەبڵی شەڕ دەکوتێ و خوازیاری بەردەوامبوونی شەڕی دژ بە حەماس هەبووە.

بزالل سمۆتریچ هەڕەشەی کردووە بێتوو نەگەڕێینەوە سەر شەڕەکەمان لە غەززە و ڕێگایەک نەگرینە بەر کە بێڵێ کۆنترۆڵی تۆکمە و تەواوی ئەم ناوچەیە بگرینە دەست، کابینەکە دەڕوخێنم. بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیش پێشتر وتبووی کە بێتوو ئاگربڕ لە کاەرتی غەززە دابمەزرێ واز لە کابینە دێنێ. گەدعون سەعیر وەزیری بەرەوەی ڕژێمی زایۆنیش بە داننان بە ناکامی ڕژێمی داگیرکەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی واتە بنەبڕکردنی حەماس دانی ناوە بەوەی داکا بە داخەوە ئێمە نەگەیشتینە ئامانجەکەمان کە تیابردنی حەماس بوو و نەمانتوانی حەماس ڕیشەکەن بکەین، حەماس ئێستایش هەر دەسەڵاتی غەززەی بە دەستەوە بێ.

سەرپەیڤ