کاول بوونی ٩٢%ی ماڵەکانی غەززە
نووسینگەی ڕێکخراوی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕووخاون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە .
نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان ناسراو بە ئووچا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بەوەی کە نزیکەی ٩٠% شارومەندانی غەززە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە ڕاشیگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە واتە نزیکەی ٤٣٦ هەزار باڵاخانە لەبەر شەڕی ڕژێمی زایۆنی وێران بوون و یان زەبریان لێ کەوتووە.
ڕیک پەپێر کوڕن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لە فەلەستین بە ئاماژە بەوەی کە ڕاگەیاندرانی ئاگر هیوابەخشە بەڵام کێشەیەکی تر چاوەڕێمان دەکات، وتیشی: دابین کردنی پێداویستییە بەربڵاوەکانی دانیشتووانی غەززە و سەر لە نوێ بنیاتنانەوەی سیستەمی پزیشکی و دەرمانی ئەم کەرتە فەرمانبەرێتێکی یەکجار ئاڵۆزکاو و ئەستەمە. ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی حەفتەی ڕابردوو مەزەندەی کرد کە پێویست بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلارە بۆ بنیاتنانەوەی سیستەمی پزشکی و دەرمانی کەرتی غەززە.