کانونی دوھەم 21, 2025 09:34 Asia/Tehran

ژنە دیلە فەلەستینییەکان کە دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کراون، غەززە بە هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری وەسف دەکەن و پەیامی ئەمەگداریی خۆیان بە  خوێنە ڕژراوەکان لە ڕێگای ئازادی ڕاگەیاند.

شێرەژنانی فەلەستینی کە لە بەندیخانەکانی زایۆنییەکاندا بە دیلی گیرابوون پاش ئازادکرانیان لە نێو ئاپۆڕەی حەشیمەتی پێشوازیکەردا پەیامی وەفاداریی خۆیان بە خەڵکی غەززە و خۆڕاگرییەکەیان ڕاگەیاند. دەلال ئەلعارووری خوشکی شەهید ساڵح ئەلعارووری جێگری خوالێخۆشبووی سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە کۆڕی خەڵک و دیلە ئازادکراوەکاندا وتی: خوێنی شەهیدانی غەززە ئەم ئازادییەی خوڵقاند. ناو براو جەختی کرد؛ دەستەواژە و شەیەک بۆ ڕێزگرتن لە خەڵکی غەززە و فیداکارییەکانیان بوونی نییە. دەلال عارووری وتیشی: ژنە دیلە فەلەستینییەکان ڕەوشێکی زۆر ئەستەمیان وەپشت سەر ناوە و تا پێش ئازادکرانیان سوکایەتییەکی زۆریان لەلایەن زیندانوانە زایۆنییەکانەوە لێدەکرا. هەدیل شەتارە یەکێکی دیکە لە ژنە دیلە فەلەستینی ئازادکراوەکان پاش لە ئامێزگرتنی بنەماڵەی وتی: ئازادکرانی دیلەکان پێویستی بە هەوڵ و لەخۆبردوویەکیی زۆر بوو کە بە گیانبەخت کردنی خەڵک و خەباتکارانمان ئەوە هاتەدی.

بوشرا تەویل ژنەڕۆژنامەوانی ئازادکراوی فەلەستینیش لە نێو ئەپۆڕەی پێشوازیکەراندا وتی: سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی غەززەو مانەوە و بەرخۆدانی ئێمەش بەسراوەتەوە بە بەرخۆدان و خۆڕاگریی غەززە؛  جێگایەک  کە باشتر لە ڕابردوویش دەبێ.

ڕاشا هەجاوی لە ژنە دیلەکانی خەڵکی شاری تولکەرمیش ڕەوشی ژنان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە گەلێک ئەستەم وەسف کرد و باسی ئەو کۆت و زنجیرانەی کرد کە دەیانبەستە  لاقی دیلەکانەوە و ئەو هەڵسوکەوتە ناشیرین و پڕسوکێتیەی کە زیندانوانەکان لەگەڵ ژنە دیلەکاندا دەیانکرد.

ژمارێک لە دیلە فەلەستینییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە چوارچێوی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کران.

سەرپەیڤ