دۆزینەوەی تەرمی ١٥٣ شەهید لە کەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە
سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لە دۆزینەوەی تەرمی ١٥٣ شەهید لە کەرتی غەززە کردووە لە سەرەتای ئاگربەستەوە
. ڕێکخراوی بەرگری شارستانی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست لە غەززە، تەرمی ١٥٣ شەهیدی ئەو ناوچەیەیان دۆزیوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٧٢ شەهید گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان کە تەرمی شەست و هەشت شەهید لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون و کەسێکیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پەنجاو شەش برینداریش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ت ئوکتوبری ٢٠٢٣ تا ڕۆژی سێشەممە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ١٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ١٤٧ کەس