کانونی دوھەم 23, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی شەڕ گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە تەرمی ١٢٢ شەهیدی دیکەیان لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێناوەتەدەر و گواستنیانەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ژماری شەهیدانی شەڕی دژ بە غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس، ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا هەزاران کەس لە کەرتی غەززە بێ سەر و شوێنن و یان لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە. ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی لەسەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەفتەیەوە جێبەجێکرا و قۆناغی یەکەمی ٦ حەفتە دەخایەنێ. لە ماوەی ئەم شەش هەفتەیەدا سەبارەت بە جێبەجێکرانی ڕێککەوتن لە قۆناغی دووهەم و پاشان سێهەمیش دانوستان دەکرێ.

سەرپەیڤ