بڵاوکرانەوەی وێنەکانی شەهید سینوار لە بەرەکانی جەنگ بۆ یەکەمجار
بۆ یەکەم جار وێنەی شەهید یەحیا سینوار لە بەرەکانی شەڕ و لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بڵاو بووەوە .
بڵاو بوونەوەی وێنەی یەحیا سینوار سەرۆکی کۆچکردووی حەماس و محەمەد ئەلزەیف، یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی بزووتنەوەکە، لە بەرەکانی شەڕ لە ناوچەی تەل ئەلسوڵتانی ڕەفەح لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بۆ یەکەمجار کومەڵگا زایۆنیستییەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە . کەناڵی دوازدەی تەلەفیزیونی ڕژێمی زایونی لە کاردانەوە بە بڵاو کردنەوەی فیلمی دیکۆمێنتارییەکەی سەبارەت بە فەرماندەرایەتی یەحیا سینوار ڕایگەیاند: "ئەم فیلمە ڕادەی شکستی هەواڵگریی تەلئەبیب لە ڕۆژی شەممەی ڕەشدا نیشان دەدات، ڕوژنامەی مەعاریویش هەروەها نووسیویەتی: ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییەی کە ئەلجەزیرە بڵاویکردووەتەوە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە سینوار لە ئامادە بوون لە ناو شەقامەکاندا لە کاتی شەڕدا نەترسا.