دەسپێبوونی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435284-دەسپێبوونی_گەڕانەوەی_ئاوارە_فەلەستینیەکان_بۆ_باکوری_کەرتی_غەززە
ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەس پێ بووە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2025 11:18 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە

ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەس پێ بووە.

هەزاران ئاوارەی فەلەستینی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-وە لەڕێی شەقامی کەنارئاویی"ئەڕەشید" گەڕانەوەیان بۆ شاری غەززەو باکوری کەرتی غەززە دەسپێکرد.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان، سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستینە و لەهەمان کاتدا بەمانای ڕاگەیێندرانی شکستی داگیرکەران و گەڵاڵەکانیان بۆ کۆچ پێکردنی خەڵکی کەرتی غەززەیە.

لە بەیاننامەی حەماسدا هاتووە: دیمەنەکانی گەڕانەوەی بەرفراوانی خەڵکی فەلەستین بۆ ناوچەکانیان کە ناچاربوون جێیان بێڵن، مەزنایەتی ئەو گەلەو پێبەندبوون بە خاکی نیشتمانیان پێشان ئەدا. ئەو دیمەنانە کە ئاوێتەی شادمانیی گەڕانەوە، ئەڤینداریی بەرامبەر سەرزەوین و پێبەندبوون بەخاک و نیشتمانە، هەڵگری پەیماگەلێکە بۆ چەند لایەنێک، ئەو لایەنانەی گرەویان کردبوو لەسەر شکاندن و لاوازکردنی ئیرادەی گەلی فەلەستین و کۆچ پێکردن بەوان لە خاکی وڵاتەکەیان.