قەدەغەی چالاکی ئانڕوا لە سەرزەوەیە داگیرکراوەکانی فەلەستین
چالاکیی ئاژانسی کاردیتنەوە و خزمەتگوزاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا بە پێی یاسای کنیسێتی ڕژێمی زایونی لە ئەمڕوەوە لە سەرزەوینە داگیرکراوکانی فەلەستین قەدەغە کرا
بە کۆتایی موڵەتی 48 کاتژمێرەی کابینەی ڕژێمی زایونی بە ئانڕوا قەدەغەی چالاکی ئەو ئاژانسەی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرزەویە فەلەستینیەکان لە ئەمڕوەوە جێ بەجێکرا ڕژێمی زایونی کە ئانڕوای تومەتبار بە کردەوەی نایاسایی کردووە تا ئێستا بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی تومەتەکانی ڕادەست نەکردووە . حاتەم عەبدولقادر لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی فەتح بە وتنی ئەوەی کە ئامانجی ڕژێمی زایونی لە قەدەغەی چالاکیی ئانڕوا سیاسیە وتی لە دوخێکدا کە داگیرکەران بە دوای گەشەی شاروچکە سازی لە قودسی ڕوژهەڵاتی دان پێویستە نەتەوەکان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی دیکە بەرپرسایەتی خویان لە هەمبەر خەڵکی فەلەستین بە جێ بێنن . ئانڕوا لە کاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1949 بەە دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانی سەدان هەزار ئاوارەی فەلەستینی بووەتە هێمای ئومێدی ئەوان .