کانونی دوھەم 30, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • هەژماری شەهیدانی شەڕی غەزە گەیشتە 47 هەزارو 460 کەس

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕاپوڕتیان دا کە لە ئاکامی پەلاماری بە خۆفڕی ئەرتەشی تیرۆر بۆسەر شاروچکەی تەمون لە باکووری کەناری ڕوژئاویی دە لاوی فەلەستینی شەهید بوون

لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕژێمی زایونی  بۆ سەر شارۆچکەی تەمون کە بەشێکە لە شاری توباس لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا، دە گەنجی فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایونی  ماڵی شەهید جەمال ئەبو هەنیەیان لە شاری قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوا تەقاندەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٤٣ شەهیدی دیکە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو کەرتە گوازراوەتەوە. بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بۆ ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس زیادی کردووە. تا ئێستاش هەزاران کەس بێسەروشوێنن و لە ژێر داروپەردوودا لە کەرتی غەززە نێژراون

سەرپەیڤ