شوبات 01, 2025 17:05 Asia/Tehran
  • قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕی گیراوان: ئازادکردنی سێ گیراوی زایونی لە بەرامبەر ١٨٣ یەخسیری فەلەستینی

لە قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕی گیراوانی نێوان ڕژێمی زایونی و بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ سێ ده ستبه سه ر کراوی زایونی لە بەرامبەر ئازادکردنی ١٨٣ یەخسیری فەلەستینی ئازاد کران.

گوردانەکانی شەهید عیزددین ئەلقەسام، لقی  سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ دوو بەندکراوی دیکەی زایۆنی لە باشووری غەززە ڕادەستی نوێنەرانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد. هەروەها گوردانەکانی ئەلقسام هەر ئەمڕۆ سێهەم  گیراوی زایۆنیستییان ڕادەستی نوێنەرانی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە بەندەری شاری غەززە کرد. هەروەها نووسینگەی ڕاگەیاندنی کاروباری زیندانیانی فەلەستین شەوی هەینی ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل ١٨٣  ئەسیری فەلەستینی لە قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئازاد دەکات لە نێو ئەو کەسانەدا ١١١  ئەسیری دانیشتوو ی کەرتی غەززە کە  دوای ٧ی  ئوکتوبری٢٠٢٣ گیرا بوون  ئازادکرابوون. ئەمڕۆ لە کاتی ڕادەستکردنی زیندانیانی زایۆنیستی، حەماس وێنەی شەهید ئەلزەیف و هاوڕێیەکانی  لە شوێنی ڕادەستکردنی گیراوان دانابوو بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامادەبوون و پشتیوانی بەربڵاوی گشتی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانە ڕیفراندۆمێکی ڕاستەقینە، جەختی لەوە کردەوە کە بوونی وێنەی شەهید ئەلزەیف و براکانی لە ئەنجومەنی سەربازی لە شوێنی ڕادەستکردنی گیراوانی زایۆنیستی پەیامێکی بەڵێن و دڵسۆزییە کە پیاوانی قەسام  پاوەجێی  و ئەو ڕێگایە تەواو دەکات. لە قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان سێ زیندانی ژنی زایۆنی  لە هەمبەر  ٩٠ فەلەستینی ئازاد کران و لە قۆناغی دووەمدا چوار زیندانی زایۆنی لە هەمبەر  ٢٠٠ کەس ئازاد کران و لە قۆناغی سێیەمیشدا سێ زیندانی  زایۆنی  لە هەمبەر  ١١٠ فەلەستینی ئازاد کرا  

سەرپەیڤ