شوبات 05, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی هەزاران فەلەستینی لەدرێژەی پەلاماری چەکدارانی زایۆنی بۆسەر جێنین و تولکەرم

درێژەی پەلاماری چەکدارانی سوپای زایۆنی بۆسەر کەمپەکانی جێنین و تولکەرم لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران فەلەستینی و شپرزەبوونی بارودۆخ لەو ناوچانە.

"جاناتان فاولەر"ی وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئەنروا) رایگەیاند: نزیک بە دوو هەزار و ٤٥٠ بۆ سێ هەزار خێزان، کەمپی ئاوارەکانی تولکەرمیان چۆڵ کردووەو نزیکەی ١٥هەزار کەس لە ئوردوگای ئاوارەکان لە جێنین هەڵاتوون.

فاولەر هەروەها ڕایگەیاند، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئوردوگاکانی جێنین و تولکەرم لە باکوری لێواری رۆژاوا، پەرتەوازە بوونی نزیک بە پێنج هەزار و ٥٠٠خێزانی فەلەستینی لێکەوتووەتەوە. پاش ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕلە کەرتی غەززە، رژیمی زایۆنیستی بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی، پەلامار و دەسدرێژییەکانی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری رۆژاوا، پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ