بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە گەیشتە 47 هەزار و 583 کەس
شوبات 06, 2025 18:09 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ئەمڕو باسی کرد لە بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایونی دژی کەرتی غەزە بۆ 47 هەزار و 583 کەس کرد
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تەرمی 31 شەهید گوێزراوتەوە بۆ نەخوشخانەکانی ئەو کەرتە . هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار فەلەستینی لە ئاکامی بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لایەن ڕژیمی زایونیەوە بریندار بوونە. لە سەرەتای جینوساید کردنی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەزە تا ئێستا لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا ئێستا 47 هەزار و 583 فەلەستینی شەهید کراون و 111 هەزار و 633 کەسیش بریندار بوونە .