ژماری شەهیدانی غەززە لە سنووری ٤٨ هەزار کەس تێپەڕی
شوبات 08, 2025 18:20 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە، کە بیست و دوو کەسیان تەرمیان تازە دۆزراوەتەوە و چوار کەسیش تازە شەهید بوون.
هەروەها لە ماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرەدا پێنج شارۆمەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بریندار بوون. بە هێنانە ئەژماری ئەم شەهید و بریندارانە ژمارەی شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەس.
هاوکات دکتۆر مەروان ئەلهەمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە کاتییەکانی کەرتی غەززە وتی: ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٥%ی ژێرخانە تەندروستی و دەرمانییەکانی غەززەی تیابردووە.