حەماس: هەرگیز پێملی کۆچی زۆرەملی نابین
یەک لە ڕێبەرانی حەماس وتی: ئێمە لێبڕشتانە قسەکانی ترەمپ ڕەت دەکەینەوە و هەرگیز پێملی کۆچپێکرانی زۆرەملی گەلەکەمان لە غەززە نابین.
ئیسماعیل ڕزوان وتی: ئێمە خوازیاری خێراتر بوونی پرۆسەی دەستڕاگەیشتن بە یەکگرتوویی نیشتمانی فەلەستینین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانەکانی نەتانیاهۆ و ترەمپ و داوا لە کۆمکاری عەرەبیش دەکەین کە هەڵوێستێکی بەهێز بۆ پشتیوانی لە گەڵی فەلەستین و ئاوەدان کردنەوەی غەززە بگرێتەبەر. ناوبراو وتیشی: داگیرکەران لەدووی داخستنی هەموو ڕێگاکانی گەیشتنی یارمەتی و ڕاژەکاری بە ئێمەن لە ڕێگای پێبەندنەبوونیان بە پرۆتۆکۆلی مرۆیی. ئەوان پاش شکستیی سەربازییان ڕوویان کردۆتە ئەمڕۆ و سبەی کردن بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان. بەڵام ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە، بۆ ئەوەی بگەینە ئاگربڕێکی هەمیشەیی و پرۆسەی بنیاتنانەوەی غەززە زووتر دەست پێ ببێت.