زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
شوبات 11, 2025 15:10 Asia/Tehran
ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژماری بریندارانیش لە ١١١ هەزار و ٦٥٥ کەس تێپەڕیوە.
وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە ١١ شەهیدی دیکە زیاد بووە بە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی. جگە لەوەش لە شەو و ڕۆژی رابردوودا ١٠ فەلەستینی دیکەیش لە شەڕ و پێکدادانەکاندا بریندار بوونە. لەبەر بەربڵاوبوونی کاولکارییەکانی بەجێماو لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ، زیاتر لە ١٤ هەزار فەلەستینی ئێستایش هەر بێسەروشوێنن.