درێژەی دڕندەکاریەکانی ئەرتەشی تیرۆر
سەرەڕای ئاگربەستی غەززە، لەم ڕۆژانەدا ئاستی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا زیادی کردووە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا دوایین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە ڕاگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس شەهید بوون . هەروەها ئەم ڕێکخراوە پزیشکیەی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆی گشتی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس. ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاندووە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەروەها تەرمی سێ شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخوشخانە و تەرمی دوو شەهید لە ژێر داروپەردودا دەرهێنراون . لەو ماوەیەدا لە پەلاماری داگیرکەرییەکاندا کەسێک شەهید بووە و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون، مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، وتی: منداڵانی نەخۆش لە کەرتی غەززە بەهۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سەروبەندی مردندان، و ئیسرائیلییەکانیش بەردەوامن لە بەر گرتن بە هاوردەکردنی ژێنڕاتورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە کەلوپەلی پێویستن بۆ نەخۆشخانەکان.
لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی زایونی نزیکەی ٣٨ هەزار فەلەستینی لە پارێزگاکانی جێنین و تولکەرم لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەملێ ئاوارە کردووە. ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەرکردنی زۆرەملێ و وێرانکاری بەربڵاو لە کەناری ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی ئولگو و شێوازێکی نیگەرانکەر لە سەرکوتکردن نیشان ئەدات و کاریگەریی توندیان لەسەر تەندروستی و بژێوی خەڵک هەیە".