تەقینەوەی بەربڵاو لە ئوردوگای جنین و تێکهەڵچوونی قورس
شوبات 13, 2025 18:49 Asia/Tehran
دوابەدوای لەشکرکێشی بەربڵاوی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژاوایی چەکدارانی زایۆنیست ژومارێکی زۆر ماڵیان لە ئوردوگای جنین ئاورتێ بەردا و چەند کەسیان بریندار کرد.
لە بیست و چوارەمین ڕۆژی لەشکر کێشی بەربڵاو سوپای ڕژێمی تیرۆر بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژاوایی، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تێکهەڵچوونێکی قورس لەنێوان خەباتکارانی خۆراگری فەلەستین لە ئوردوگای جنین، تولکەرم و نوورشەمس لە ئارادایە.
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە نیشانەپێکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر بان ماڵێک لە ئوردوگای جنین سەقامیان گرتووە و هەرکەس کە بیەوێ نیزیکی ئەو ئوردوگایە بێتەوە دەدەنە بەرتەقە و لێدان .
سوپای ڕژێمی تیرۆر هەروەها هێزی فریاگوزاری زۆر و بولدوزێرێکی زۆریان بۆ ڕووخاندنی ژێرخانەکان و سامانی خەڵکی سیڤیل ڕەوانەی ئوردوگای جنین کردووە.