شوبات 14, 2025 18:17 Asia/Tehran
  • ئانڕوا : نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی غەززیان قبوڵ ناکات

ئاژانسی فریاگوزاری و کار دیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا دژایەتی خۆی بۆ پلانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە ڕاگەیاند جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆچی بە زورە ملێی قەبووڵ ناکات

جولیت توما  بەڕێوەبەری  پەیوەندیەکانی   ئانڕوا  جەختی کرد ڕێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی ڕوونە و هیچ  بوار و ئەگەرێک بۆ قبوڵکردنی ئاوارەبوونی زۆرەملێ نییە. وتیشی: ئەگەری ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و   پلان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ئابووری و چاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی لەناوچووە. ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوای هەوڵی جددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی دانیشتووانی غەززە کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکانیان .

سەرپەیڤ