ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٨ هەزار و ٢٦٤ کەس
شوبات 15, 2025 16:33 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٨ هەزار و ٢٦٤ کەس. .
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٢٦٤ کەس شەهید بوون و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا تەرمی ٢٥ شەهیدیش بۆ نەخۆشخانەی غەززە گواستراونەتەوە. ژمارەی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٦٨٨ کەس. تا ئێستاش هەزاران کەسی دیکە بێسەروشوێنن و لە ژێر داروپەردوودا لە کەرتی غەززە نێژراون.