وێران کردنی ١١٠٩ مزگەوت لە غەززە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کەرتی غەززە وێرانکردنی ١١٠٩ مزگەوتی ڕاگەیاند دوای شەڕی ئەم دواییەی کەرتی غەززە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەی غەززە، لە کۆی هەزار و ٢٤٤ مزگەوتی غەززە، هەزار و سەد و نەوەد مزگەوتیی وێرانکردووە لە بەیاننامەی ئەو وەزارەتخانەیەدا هاتووە کە 89 لەسەدی مزگەوتەکانی غەزە کاول بوونە . بەپێی ئەو بەیاننامەیە، هەشتسەد و سی و چوار مزگەوت بە تەواوی لەناوچووە و دووسەد و حەفتاو پێنج مزگەوت زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە .لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تێچووی زیانەکانی کەرتی ئایینی و ئەوقافەکانی غەززە بە زیاتر لە پێنسەد ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت ڕژێمی زایۆنیستی بیست و یەک گۆڕو مه زاری بە تەواوی لەناوبردووە و نوزدە گۆڕی دیکەشی که موزور لەناوبردووە .