زیادبوونی شەھیدانی غەززە
وه زاره تی ته ندروستی غه ززه ، دۆزینه وه ی ته ڕمی چه ندین شه هید له ژێر داروپه ردوه کان و شه هید بوونی چه ند فه له ستینییه کی دیکه ی ڕاگه یاند که ژماره ی شه هیدانی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی بۆ ٤٨ هه زار و دوسەد و نەوەد و حەوت شه هید زیادی کرد .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی شەش شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو تەرم لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون و چوار فەلەستینی شەهید بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەلەستینی لە ئەنجامی پێشێلکارییەکانی ڕێکەوتننامەی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار بوون، وەزارەتەکە لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەرەتای شەڕەوە (٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣)، تا ئێستا چلو هەشت هەزار و دووسەد و نەوەد و حەوت فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون و ١١١ هەزار و حەوتسەد و سی و سێ کەسیش بریندار بوون.