تۆکمە کرانی ڕەوتی دیلبەدیل هاوپێوەندە بە پێبەندبوونی داگیرکه ران بە بڕگەکانی ڕێککەوتن
بزوتنەوەی حەماس بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی ئاڵووێرکردن ودیلبەدیلی گشتداگری یەخسیران لەگەڵ رژێمی زایۆنبی بە مەرجی ئاگربڕی هەمیشەیی جەختی کرد کە تۆکمە کردنی ئەم ئاڵووێرودیلبەدیلە هاوپێوندە بە پێبەند بوونی داگیرکەران بە بڕگەکانی ڕیککەوتنەکە.
عەبدولتیف ئەلقانوع وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: خۆڕاگری درێژە ئەدات بە ڕەوتی تۆکمە کردنی دیلبەدیلی یەخسیران و ڕژێمی داگیرکەر دەبێ پێملی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە بێت. دەستەبەری تۆکمە کردنی ڕەوتی دیلبەدیل لە داهاتوو، پێبەندبوونی ڕژێمی داگیرکەر بە بڕگەکانی تری ڕێککەوتنەکە وجێبەجێ کردنی پڕۆتۆکۆلەکانی ئینسانیە. ناوبراو جەختی کرد: ڕژێمی داگیرکەر هەروا بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بەشێوەی تۆکمە وتەواو جێبەجێ نەکردووەو ئێمە جارێکی تر پیداگری دەکەین کە ئامادەی ئەنجام دانی ئاڵووێرکردن ودیلبەدیلکردنی بەربڵاو، تۆکمە وتەواو ویەکجارەکین ، بە مەرجی ئەوە کە شەڕ بەشێوەی تۆکمە وتەواو ڕابگیردرێت وئاوەدانکردنی غەززە ئەنجام بێت وداگیرکەران بڕونە دەرەوە. "حازم قاسم" وتەبێژی تری حەماس وتی: وتووێژە هاوپێوەندەکان لەگەڵ قۆناخی دووهەمی دیلبەدیل هێشتا دەسپێنەکراوە ، بەڵام پێوەندیەکان بە نێونجیکاریەکان هەروا بەردەوامە وسەرکەوتنی ڕەوتی ئاڵووێرکردن ودیلبەدیلکرانی گیراوان لە داهاتوو، هاوپێوندە بە پێبەند بوونی رژێمی زایۆنی بە بڕگەکانی تری ڕێککەوتنەکە وجێبەجێ کردنی پڕۆتۆکۆڵی مرۆڤیی دیاری کراو چونکە ڕژێمی داگیرکەر هێشتا هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە. قاسم بە ئاماژەدان بە بارودۆخی کارەساتباری غەززە، خوازیاری بەرزبوونەوەی گوشاری نیونجیگەریەکان لەسەر ڕژێمی زایۆنی بوو بۆ جێبەجێ کردنی تۆکمە وتەواوی پڕۆتۆکۆڵەکانی مرۆڤی ودابینکردنی پیداویستیە بنەڕەتیەکانی خەڵک ، لەوان سەرپەنا ویارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان .