شوبات 25, 2025 12:05 Asia/Tehran

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: بەرلەوە کە وتووێژەکان لەبارەی دوهەمین قۆناخی ڕێککەوتتنامەی ئاگر بڕ ودیلبە دیلکرانی یەخسیران لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بێتە ئاراوە ، دەبێ ئەم ڕژێمە حەوتەمین گروپ لە گیراوانی فەلەستینی ئازاد بکات.

" حازم قاسم" وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە ئاماژەدان بەمە کە ڕژێمی زایۆنیی بە بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە ڕێگەی وەدوا خستنی ئازادی یەخسیران درێژە ئەدات، وتی: لەگەڵ لایەنە نێونجیگەرەکان لە بارەی بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنی وبە داکۆکی وپشتیوانی ئەمریکا درێژە ئەدەین. 

حازم قاسم جەختی کرد: درێژ کردنەوەی قۆناخی یەکەم ، پێوەندی بە پرس ومەسەلەی بەرباس لە میزی وتووێژەکان ودەستەبەریی بەدەستەوەدراو لەمەڕ هان دانی ڕژێمی داگیر کەری قودس بە جێبەجێکردنی وادەو بەڵێنەکانی  ولایەنەکانی نێونجیگەر وتەنانەت ئەمریکا دەبێ دەستەبەری نوێ بداتە دەستەوە. دەفتەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گیراوانی فەلەستینی قۆناخی نوێ لە ڕێککەوتن هەتا کاتێک بەخشینی دەستەبەری بەپیی ئازاد کرانی یەخسیرانی زایۆنی بەبێ بەڕێوەبردنی ڕێ وڕەسمی ورۆژێنەرانە" ئازاد ناکرێن. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد کە حەماس بە بەڕێوەبردنی ڕێووڕەسمی ورۆژێنەرانە و کەڵک وەرگرتن لە یەخسیرە زایۆنیەکان، ڕێککەوتنەکەی بنپێکردووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە کەناڵی تە لەفیزیۆنی " کان" ی رژێمی زایۆنی  ئەمڕۆ ڕایگەیاند بڕیارە ئەم ڕژێمە بەر لە ڕادەس کردن وئاڵووێر کردنی تەرمی چوار گیراوی خۆی لە ڕۆژی پێنجشەممە ، گروپێکی تازە لە یەخسیرانی فەلەستینی ئازاد بکات. بە پیی پێبەند بوونی حەماس بە چوارچیوەی ڕێککەوتن وجدیەتی ئەم بزوتنەوەیە لە بەردەوامکرانی ئاگربڕ کۆشکی سپی لە بڕیاری نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بۆوەدوا خستنی ئازادکردنی گیراوانی فەلەستینی پشتیوانی دەکات.

سەرپەیڤ