ڕەوشی قەیرانیی کەرتی غەززە
بەڕێوەبەری پزشکیی نەخۆشخانەی خێرومەندیی "اصدقا المریض" لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ڕەوشی غەززە قەیرانییە و لەم ڕۆژانەدا پێنج منداڵ لەبەر سەرما و سۆڵە گیانیان لە دەستداوە.
سەعدی سەلاح بە ئاماژە بە ڕەوشی قەیرانیی سێ کۆرپەساوای فەلەستینی لەبەر سەرما و سۆڵە و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان وتیشی: ئێمە داوا لە ناوەندە بەرپرسەکان دەکەین تا لەم باروودۆخە دژوارەدا ، بە دابین کردنی کانێکس، خێوەت و سووتەمەنی، فریای خەڵک بکەون، بەتایبەت بەو شەپۆلی تازەی سەرما و سۆڵەیەی کە بەڕێوەیە. ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئێمە پێشگری بە دووپات بوونەوەی ئەم کارەساتە و پاراستنی گیانی منداڵان، بەتایبەت منداڵی تازەلەدایکبوو و کۆرپەساوای ناکامە. ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە پێچەوانەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، ئێستایش هەر پێش دەگرێ بە هاتنی بە ڕادەی دیاریکراوی ماڵی ئامادە و خێوەت بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان.